Kurdistan Press - ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی داوە ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی داوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی داوە

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر باشووری لوبنان دەکات ئەگەر حیزبوڵڵا هێرشەکانی بۆ سەر پێگەکانی ئیسرائیل ڕانەگرێت، لەبەرامبەردا حیزبوڵڵای لوبنانیش تاکە مەرجی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگرتنی شەڕی غەززەیە، بۆ هەموو ئەگەرێکیش ئامادەن. ڕیاز قەهوەچی، سەرۆکی ناوەندیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بۆ شرۆڤەی سەربازی پێی وایە، دۆخی باشووری لوبنان وەکو ئەوەی ئێستا هەیە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، ئیسرائیل ئامادە نییە بەرەی شەڕ فراوان بێت بۆ لوبنان، ئیسرائیل و حیزبوڵڵا وەکو ئێستا بەردەوام دەبن لە شەڕی دەروونی، لەگەڵ ئەوەشدا گوشار و جموجوڵەکان لەناوخۆی ئیسرائیل بۆ فراوانکردنی بەرەکانی جەنگ بەردەوام دەبن: محەمەد یەزبک سەرۆکی دەستەی شەرعی حیزبوڵڵا دەڵێت: ئاموس هۆکستین، نێردەی ئەمریکا داوای لێکردوون گوشار لە حەماس بکەن دەستپێشخەرییەکەی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ قبووڵ بکەن، بەپێچەوانەوە ئیسرائیل ناچار دەبێت بەرەکانی جەنگ فراوان بکات، وەڵامی حیزبوڵڵاش ئەوە بووە کە دەستیان دەگات بە هەموو شوێنێکی ئیسرائیل، دەیانگەڕێننەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین، بۆ هەموو ئەگەرێکیش ئامادەن، بەهیچ شێوەیەک هێرشەکان لە باشووری لوبنانەوە بۆ سەر ئیسرائیل ڕاناگیرێن تا هێرشەکان بۆ سەر غەززە ڕانەگیرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه