Kurdistan Press - ئیسرائیل کابینەی جەنگی ھەڵوشاندەوە ئیسرائیل کابینەی جەنگی ھەڵوشاندەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل کابینەی جەنگی ھەڵوشاندەوە

بنیامین نەتەنیاهۆ دوای هەفتەیەک لە کشانەوەی بەنی گانتز لە کابینەی جەنگ، ئەمڕۆ دووشەم بە فەرمی کابینەکەی هەڵوەشاندەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رای گەیاندوە کابینەکە کاتێک دروست بوو کە گانتز هاتە ناویەوە و ئێستەیش کە ئەو لە کابینەدا نەماوە هیچ پێویست ناکات کابینەی جەنگی بەردەوام بێت.

گانتز کە هاوکات سەرۆکی پارتی یەکگرتووی نەتەوەییە، ساڵی رابردوو دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل بڕیاری دا بچێتە نێو کابینەی جەنگەوە.

هێشتا نەتەنیاهۆ زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستەوەیە و دەتوانێت کابینەیەکی نوێ دابمەزرێنێتەوە بەڵام ئەم جارە ناوی کابینەکەی جەنگ نابێت.

گانتز مانگی رابردوو هۆشداری بە بنیامین نەتەنیاهۆ دا ئەگەر لە ماوەی هەفتەیەکدا ستراتیجیی نوێی خۆی لەبارەی جەنگی غەزە رانەگەیەنێت ئەوا ناچارە لە کابینەکە واز بهێنێت.

جەنگی ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستی پێ کردووە و هەشت مانگە جەنگێکی ماڵوێرانکەر لەئارادایە و سەرووی 36 هەزار کەس بەهۆی جەنگەکە مردوون، ئەوە وێڕای وێرانبوونی کەرتی غەزە و برینداربوونی سەرووی 80 هەزار و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه