باڵوێزی ئه‌مریكا له توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، واشنتۆن پشتیوانیی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانیی رۆژئاوای كوردستان ناكات كه له‌لایه‌ن پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده)ه‌وه له رۆژئاوای كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت.
جیف فلیك، باڵوێزی ئه‌مریكا له توركیا بۆ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ی توركی قسه‌ی كردووه و ڕایگه‌یاندووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا مه‌رجی پێویستیان بۆ هیچ هه‌ڵبژاردنێك نیه، بۆیه له‌م كاته‌دا واشنتۆن پشتیوانیی له هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌و ناوچه‌یه‌دا ناكات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هه‌میشه وتومانه هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له سووریا بكرێ، پێویسته شه‌فاف و ئازاد وگشتگیر بێ و ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئێستا له باكووری رۆژئاوای سووریادا نیه، بۆیه ئێستا پشتیوانیی هیچ هه‌ڵبژاردنێك له‌و ناوچه‌یه‌دا ناكه‌ین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئیداره‌ی په‌یه‌ده ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانه له ئیداره‌ی خۆسه‌ر، بۆیه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بێ وه‌ك پرۆسه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌ماشا بكرێ و كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه ده‌كرێ كه توركیا له رۆژئاوای كوردستان وێرانی كردووه و دونیاش له‌و كاره‌ی توركیا بێ ده‌نگه.
بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان له رۆژئاوای كوردستان 11ی ئه‌م مانگه بكرایه، به‌ڵام په‌یه‌ده ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ مانگی ته‌مموزی داهاتوو دواخست .
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وەی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له رۆژئاوای كوردستان ژینگه‌یه‌كی گونجاو له‌بار نییه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و ئازاد.
فیدانت باتیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پرێس كۆنفڕانسێكدا ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن له سووریا به‌ڕێوه‌بچیت، ناتوانرێ به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئه‌نجام بدرێ، ئه‌گه‌ر بكرێ، به مه‌رج ده‌كرێ، ئه‌گه‌ریش به مه‌رج بكرێ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و شه‌فاف نابێ.
وەڵام بدەوه