KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕەشنووسێکی گرنگ پەسەند کرد

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ڕەشنووسی ئەمەریکا بۆ ئاگربەست لە غەززەی پەسەند کرد، نوێنەری ئەمەریکاش لە ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژە بەوە دەکات کە پابەندن بە چارەسەری دوو دەوڵەت.

ڕووسیا دەنگی بە ڕەشنووسەکە نەدا، لەکۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش،  14 ئەندام دەنگیان پێیدا.

لە کاردانەوەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایش، بزووتنەوەی حەماس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پێشوازیی لە بڕیاڕەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین و بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازی ئاگربەست ئامادەی هاوکارین.

پێشتر، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، داواکارین هێرشە دوژمنکارییەکان ڕابگیرێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئەرکی خۆی لە ڕاگرتنی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ بکات.

هەروەها هیوای خواست سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بە تەواوی بکشێتەوە بۆ ئەوەی ژیان و ئاوەدانی بۆ غەززە بگەڕێتەوە و ئامادەیی تەواوی حکوومەتی عێراق دەربڕیوە بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا هەوڵە نێوەندگیرییەکان ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان بەردەوامە، ئەمەریکا و میسر و قەتەر بەیەکەوە داوا لە حەماس و ئیسرائیل دەکەن پابەندی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بایدن بن کە لە 31ی ئایاری 2024 ڕایگەیاندووە.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاند، ڕەشنووسەکەی ئیسرائیل ئازادکردنی بەشێک لە بارمتەکان و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە قەرەباڵغەکانی غەززە لەخۆ دەگرێت.

باسی لەوەش کرد، دوای دەوڵە دیپلپۆماسییە بەردەوامەکانمان، ئیسرائیل ڕەشنووسێکی نوێی بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە خستووەتە سەر مێزی گفتوگۆ، ڕەشنووسەکە لە لایەن قەتەرەوە گەیەندراوەتە حەماس.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی خستە ڕوو، ڕەشنووسەکە لە سێ قۆناغ پێک هاتووە، کە قۆناغی یەکەمیان شەش هەفتەیە و بریتییە لە ڕاگرتنی تەواوەتی شەڕ، هەروەها کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لەو ناوچانەی خەڵکی زۆری سڤیلی لیێیە، ئەوە لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەک بارمتە لەلایەن حەماسەوە.

بایدن دەشڵێت: "دواتر گفتوگۆ دەربارەی قۆناغی دووەم و سێیەم دەکەین کە بریتییە لە ڕاگرتنی هەمیەشەیی شەڕ".

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه