بەریتانیا هۆشداریی داوەتە لوبنان کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا (حوزەیرانی 2024) ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوان دەست پێدەکات کە قەبارە و ماوەی هێرشەکەی دیار نییە، هەروەها ئامۆژگاریی بەیرووتی کردووە کە "خۆی لە حیزبوڵا بەدوور بگرێت."
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی لوبنان و ئیسرائیل، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دیپلۆماتکارانی وڵاتانی جۆربەجۆر هۆشدارییان داوەتە بەرپرسانی لوبنان پێوەند بە روودانی هێرشێکی فراوان لە لایەن ئیسرائیلەوە، هەروەها جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە مەترسییەکە جدییە.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن: ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشێکی بەرفراوانی هاوشێوەی هێرشەکەی سەر کەرتی غەززە ئامادە دەکات، هەروەها بەریتانیا و ئەمەریکا هۆشدارییان داوەتە حکوومەتی لوبنان کە بڕگەی پێویست بۆ شەڕەکە دابنێت.
لەگەڵ ساتەوەختی هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، حزبوڵای لوبنان هێرشی مووشەکی بۆ سەر باکوری ئیسرائیل دەست پێکردووە، چاودێران پێیانوایە، ئێستا ئیسرائیل دوژمنی یەکەمی نزیكەی بە تەواوی لە باشووری وڵاتەکەی لەناو بردووە و پلان بۆ لەناوبردنی حزبوڵای لوبنان (دوژمنی دووەمی) دادەڕێژێت.


وەڵام بدەوه