لەناو جەرگی عێراقەوە ھێرشکرایە سەر ئیسرائیل، ھۆشداریش بە ئیسرائیل دەدرێت. به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامیی عێراق كه سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ بڵاوی كرده‌وه، له ڕێی درۆنه‌وه هێرشیان كردوه‌ته‌وه سه‌ر ناوچه‌ی ئوم ره‌شراشی سه‌ربه شاری ئیلات. ده‌ڵێن ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه. مقاوه‌مه له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی گوت، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، پاڵپشتییه بۆ گه‌لی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌زه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، كۆمه‌ڵكوژیی تێدا ئه‌نجام داوه، بۆیه تا ئیسرائیل له هێرشه‌كانی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وانیش خاكی ئیسرائیل و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كه‌نه ئامانجی هێرشه‌كانیان.
وەڵام بدەوه