بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر دەوروبەری شاری "راوەر"ی لە پارێزگای كرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران هەژاند.
بەپێی پەیمانگای دیاریكردنی بوومەلەرزە لە زانكۆی تاران " سەعات 4:37ی بەیانی پێنجشەم" لە ووری 33 كیلۆمەتر لە شاری راوەر و لە قوڵاتی 10 كیلۆمەترەوە بوومەلەرزەیەك ناوچەكەی هەژاندووە.
لای خۆشییەوە ئاژانسی هەواڵی ئێرنا لە زاری بەرپرسانی پێوەنداری ناوچەكە گواستییەوە، هیچ زیانێكی گیانی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە نەكەوتووەتەوە.
پارێزگای كرمان پارێزگای 31ـەمی ئێرانە، دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران و بە یەكێك لە شارە گەورەكانی ئێران دادەنرێت لە رووی رووبەرەوە و شارێكی كلتووریی و مێژوویی وڵاتەكەیە.
وەڵام بدەوه