Kurdistan Press - وڵاتێکی ناوچەکە ھۆشداری لافاو دەدات وڵاتێکی ناوچەکە ھۆشداری لافاو دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وڵاتێکی ناوچەکە ھۆشداری لافاو دەدات

دەزگای كەشناسیی توركیا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ یەكشەم 26ی ئایار لە سەرانسەری توركیا باران دەبارێت، بەپێی پێشبینییەكانی ئەو دەزگایە، لە هەندێ پارێزگای باكوری كوردستان لافاو دەبێت.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی توركیا، ئەو شەپۆلە بارانەی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ لە سەرانسەری توركیا بارانی بەهێز دەبارێت، هاوكات لە چەندان پارێزگاری باكوری كوردستاندا ئەگەری لافاو هەیە.

دەزگای كەشناسیی توركیا داوا لە داودەزگا خۆجێیەكانی ئەو وڵاتە دەكات، ئامادەكاریی پیویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو بگرنەبەر.

 دەزگاكە ئاماژەی بەوە داوە، لە پارێزگاكانی باكوری كوردستان وەك چەولیگ، مووش، بەدلیس، سێواز، ئەرزەڕۆم، قەرس، مەڵەتی، وان، ئامەد و سێرتی باكوری كوردستان، بارانی بەلێزمە دەبارێت..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه