سوپای ئێران هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی سەركۆماری ئەو وڵاتەی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا كە فڕۆكەكە لە كاتی فڕیندا خۆی بە ترۆپكێكدا كێشاوە.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكانی لێكۆڵینەوە لە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەی ئیبراهیم رەئیسی سەركۆماری ئێران بە یاوەریی حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە رۆژی یەكشەممەی رابردوودا، فڕۆكەكە لە ڕێرەوی خۆی لای نەداوە، بەڵكو لە ڕێگەدا بەهۆی خراپی كەشوهەوا و بوونی تەمێكی زۆرەوە، خۆی بە ترۆپكی چیایێكدا كێشاوە، بەم هۆیەوە سووتاوە.
لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەوەشیان دووپات كردووەتەوە كە فڕۆكەكە شوێنەواری گوللە و هێرشی چەكداریی بەسەرەوە نەبووە.
وەڵام بدەوه