به‌رپرسی ئۆفێسی سه‌ركۆماری ئێران كه یاوه‌ری سه‌ركۆماری ئێران بووه له گه‌شته‌كه‌یان ورده‌كاریی ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكپۆته‌ركه ده‌گێڕیته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، غولام حسێن ئیسماعیلی، به‌رپرسی ئۆفیسی سه‌ركۆماری ئێران له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌رمیی ئێران باسی قسه‌كانی كۆتایی پێشنوێژی مزگه‌وتی ته‌برێز پایته‌ختی ئاره‌زباینجانی ڕۆژئاوا كرد كه له‌نێو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران‌دا بووه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له كردنه‌وه‌ی دوو به‌نداوی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌رباینجان.
ئیسماعیلی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكۆماری ئێران تارانمان به‌جێهێشت به‌ره‌و ته‌ورێز، له‌وێش كاتژمێر 7ی به‌یانی به هێلیكۆپته‌ر چووینه شوێنی پرۆژه‌كه و ئه‌وكات كه‌شوهه‌وا زۆر له‌بار بوو، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆماری ئازه‌رباینجان پرۆژكه‌مان كرده‌وه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئازه‌رباینجان هه‌بوو.
ڕاشیگه‌یاند، دوای كاتژمێر یه‌كی پاشنێوه‌ڕۆ سواری كۆپته‌ره‌كان بوین به‌ره‌و ته‌ورێز چووین و كه‌شوهه‌وا باش بوو، به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر له دۆڵی ته‌نیشت كانگای مسی سۆنگون ته‌م نه‌بوو، به‌ڵام ته‌م دۆڵه‌كه‌ی داپۆشی بوو، ئه‌و ته‌مومژه له ڕێره‌وی فڕینه‌كه‌ماندا نه‌بینی.
هاوكات، به‌رپرسه‌كه‌ی ئۆفێسی سه‌رۆكۆمار، باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی گه‌شته مه‌یدانیه‌كه بڕیاریدا هێلیكۆپته‌ره‌كان به‌رز ببنه‌وه بۆ سه‌ر هه‌وره‌كان و دوای 30 چركه له گۆرینی ڕیڕه‌وه‌كه زانی كه فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك دیار نه‌ماوه، پاشان فڕۆكه‌وانه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كه بچرا و چه‌ندین جار هه‌وڵ درا فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك بدۆزنه‌وه كه‌چی هه‌ر نه‌دۆزرایه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، په‌یوه‌ندیمان به سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆكه‌وه كرد كه‌س وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه، به‌لام پاشان په‌یوه‌ندی به كاپتنی فڕۆكه‌كه‌وه كرا، سه‌ید ئال هاشم وه‌ڵامی دایه‌وه كه كه‌وتونه‌ته ناو دۆڵێكه‌وه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه‌ی نه‌گێڕایه‌وه و جارێكی تر په‌یوه‌ندیمان پێ كرده‌وه، به‌ڵام باسی له‌وه كرد كه باش نیه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه نازانێ چی رووی داوه و هه‌روه‌ها ناشزانێ له كوێن و وتی كه ئه‌و له‌سه‌ر دارێكه و ته‌نیایه و كه‌س نابینێ.
غولام حسێن ئیسماعیلی، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، دواتر كه‌رسه‌ته‌ی پێویستمان برد به ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییه‌وه به‌ره‌و كانگای مسكه‌كه چووین و بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ كاتژمێر چه‌ند جاریكی تر په‌یوه‌ندیمان به سه‌ید ئال هاشم كرد و ئه‌و مابوو، به‌ڵام دیار بوو ئه‌وانی تر له ژیاندا نه‌مابوون و كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه به‌ته‌واوه‌تی گۆڕا، بۆیه كاتی ویست بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كان بگه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و هه‌وریش بوو به‌ڵام نازانم ئه‌و جۆره هه‌وره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به فڕۆكه سه‌فه‌ر بكرێت یان نا.
وەڵام بدەوه