عەبدولقادر ئۆراڵ ئۆغڵو، وەزیری گواستنەوەی تورکیا، ڕایگه‌یاند: ئه‌و هه‌لیكۆپتەرەكەی ئیبراهیم رەئیسی و شاندی یاوه‌ری ده‌گواسته‌وه، یان سیسته‌می جی پی ئێسی كارا نەكراوە، یان له بنه‌ڕه‌ته‌وه سیسته‌مه‌كه‌ی هه‌ر نه‌بووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: پێمان وایه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه، سیسته‌می ئاماژه‌كان چالاك نه‌بووه، یان هه‌ر نه‌یبووه، چونكه ده‌رنه‌كه‌وتووه.
بەپێی ئەوەی لە سیسته‌می جیهانیدا لە فڕۆکەوانیی مەدەنی و سەربازیدا ناسراوە، ئامێرێکی جێگیرکردن لەناو فڕۆکەکەدا دانراوە، كه بە “Locator beacons” ناسراوە، به جۆرێك ڕیك خراوه بۆ ناردنی سیگناڵی بەردەوام بۆ ماوەی 30 تا 35 رۆژ.
ئه‌و ئامێره لاسلیكییه، ئامێرێكه به پاتری كاری ده‌كا، به‌رده‌وام له باری ناكاو فریاگزوزاریدا، ئاماژه ده‌نێرێ به مه‌به‌ستی دیاریكردنی شوێنی فڕۆكه و كه‌شتی و كه‌سه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كاتدا فریایان بكه‌ون، كه ئامانج لێی، كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانه و تا یارمه‌تیی ئه‌و كه‌سانه بدرێ له 24 كاتژمێری یه‌كه‌مدا، دوای روودانی به‌ریه‌ككه‌وتن، یان تێكشكانی، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترینیان لێ رزگار بكرێ.
وەڵام بدەوه