وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، ئێران بۆ گەڕان بەدوای كۆپتەرە تێكشكاوەكەی سەركۆماردا داوای هاوكاری لە ئەمەریكا كردووە و هاوكات روونیشی كردەوە، حكوومەتی ئێران خۆی بەرپرسە كە لە كەشوهەوایەكی نالەباردا كۆپتەرێكی تەمەن 45 ساڵ بەكار دەهێنێت.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئایاری 2024، ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، ئێران لە رووداوەكەی دوێنێدا داوای یارمەتی لێ كردووین بۆ دۆزینەوەی كۆپتەرەكە.
لەبارەی ئەو لایەنانەی كە ئەمەریكایش تاوانبار دەكەن بەوەی بەهۆی سزاكانی ئەمەریكاوە ئێران فڕۆكەكانی گونجاو نین، میلەر ئاماژەی دا، ئێران خۆی بەرپرسە لەوەی كە فڕۆكەیەكی 45 ساڵ بەكاربهێنێت لە كەشوهەوایەكی نالەباردا.
وەڵام بدەوه