Kurdistan Press - ئیسرائیل ھێرشەکە دەسپێکرد ئیسرائیل ھێرشەکە دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ھێرشەکە دەسپێکرد

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ''نیویۆرك تایمز''، دره‌نگانی دوێنێ شه‌و سوپای ئیسرائیل سێ تونێلی له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی ڕه‌فه‌ح له‌ نێوان میسر و كه‌رتی غه‌زه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌ و مه‌رزه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردووه‌، ئیسرائیل پێی وایه‌ ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح بۆ مه‌به‌ستی دزه‌پێكردنی هاوكاری بۆ چه‌كدارانی حه‌ماس به‌كار هێنراوه‌. 

لە ماوەی چەند سەعاتێکدا ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەحی گرت

وائیل ئه‌بو عومه‌ر گوته‌بێژی ده‌روازه‌ی ڕه‌فه‌ح ڕای گه‌یاند، ئیسرائیل به‌ ته‌واوه‌تی ده‌روازه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كردووه‌، تا ئێسته‌ ئیسرائیل 20 چه‌كداری حه‌ماسی كوشتووه‌ و ته‌لئه‌بیب ڕای گه‌یاند، ئۆپراسیۆنی دوێنێ شه‌و سنووردار و سه‌ركه‌وتوو بووه‌. 

دوێنێ بڵاو كرایه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل داوای له‌ دانیشتووانی شاری ڕه‌فه‌ح كردووه‌، سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی مرۆیی له‌ خان یونس جێبهێڵن، پلانه‌كه‌ له‌ به‌شی یه‌كه‌میدا، 100 هه‌زار كه‌س له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری ڕه‌فه‌حه‌وه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ به‌ره‌و شاری خان یونس كه‌ پێگه‌یه‌كی مرۆیی هه‌یه‌. 

ئێستا ئیسرائیل هێرشه‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه‌ و چه‌ندان چه‌كداری حه‌ماس كوژراون و توانراوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سێ ده‌رچه‌ له‌ تونێله‌كانی حه‌ماسدا بگرن، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ كۆنترۆڵكردنی مه‌رزی ڕه‌فه‌ح. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه