Kurdistan Press - گەورەترین ھێرشی مووشەکی کرایە سەر ئیسرائیل گەورەترین ھێرشی مووشەکی کرایە سەر ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەورەترین ھێرشی مووشەکی کرایە سەر ئیسرائیل

دوای ئەوەی حەماس لە "ڕەفەح"ەوە 10 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و هێرشەکە برینداری لێ کەوتەوە، ئێستە حزبوڵای لبنان 65 مووشەکی ئاراستەی باکوری ئیسرائیل کرد. 

ئەمڕۆ یەکشەم پێنجی ئایار، حزبوڵای لبنان 65 مووشەکی ئاراستەی باکوری ئیسرائیل کرد، کە ئەمەیش گەورەترین هێرشی مووشەکی حزبوڵای لبنانە بۆ سەر ئیسرائیل لە دەمی دەست پێ کردنی شەڕی غەزەوە تا ئێستە، هەندێک لە مووشەکەکان لەلایەن بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە خراونەتە خوارەوە، تا ئێستە هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی هێرشەکە دڵنیا نەکراوەتەوە. 

بەمدواییە حزبوڵای لبنان 20 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئەمڕۆ چه‌كدارانی حه‌ماس 10 مووشه‌كیان له‌ شاری ڕه‌فه‌حه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد له‌ ناوچه‌ی ''كه‌ریم شه‌لوم''.

ئه‌م هێرشانەی حه‌ماس و حزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌ دێن، به‌یانیی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای چه‌كدارانی حه‌ماسیان كوشتووە كه‌ سه‌رۆكایه‌تیی شانه‌یه‌كی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كداره‌ی ده‌كرد له‌ غه‌زه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه