یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕای گه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له ئه‌گه‌ری هه‌ر سیناریۆیه‌ك كۆتایی پێ هێناوه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی خامنه‌یی به‌ڵێنی دا وه‌ڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر پێگه‌ی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بداته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی نیسان یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئۆدێد باسیوك سه‌رۆكی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئیسرائیل و ئاهارۆن هالیڤا سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازی، كۆ بووه‌وه و له دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕای گه‌یاند، بێ دوودڵی هه‌موو ئه‌گه‌رێكمان گه‌ڵاڵه كردووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئێرانین، بۆ هه‌ر سیناریۆیه‌ك وه‌ڵامێكمان داڕشتووه و مامه‌ڵه‌ی هه‌مه‌جۆرمان ده‌بێت.
به‌مدواییه ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی ئێران له سووریا و به‌هۆیه‌وه حه‌وت فه‌رمانده‌ی دیاری سوپای پاسداران كوژران، ئێسته ئێران ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه، هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی تاران هێرشه‌كه بكات، ئیسرائیل ده‌ڵێ ئاماده‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و چاوه‌ڕێی ئێرانن.
وەڵام بدەوه