ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا سزای نوێی بەسەر چەند كۆمپانیایەكی ئێرانیدا سەپاند، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامەی نەهێشتنی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گەنجینەی ئەمەریكا لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە كە سزای ئابووریی بەسەر كۆمپانیای "ئوشنلينك ماريتايم دي.إم.سي.سي" و چەند كەشتییەكدا سەپاندووە كە كار لە بواری گواستنەوە و بەتاڵكردنی نەوتی خاوی ئێراندا دەكەن.
بەپێی بەیاننامەكە، كۆمپانیای "ئوشنلينك ماريتايم دي.إم.سي.سي" ساڵی رابردوو دامەزراوە و بنكەی سەرەكیی لە دەریاچەكانی جومەيرایە لە شاری دوبەی ئیمارات.
هەروەها كەشتییە نەوت گوێزەرەوەكانیش ئاڵای وڵاتانی پەنەما و جزرقەمەر و ئەنتیگوا و بەربۆدایان هەڵكردووە و لەلایەن گەنجینەی ئەمەریكاوە سزای ئابوورییان بەسەردا سەپێندراوە، چونكە پەیوەندییان بە كۆمپانیای نەوتی پەیوەندیدار و هاوكاری ئێرانەوە هەبووە.
وەڵام بدەوه