ئاكەپە لە ئەنتاڵیاش دۆڕا
ئەنتاڵیا، كە شارەوانییەكی گەورە و گرنگە بۆ ئاكەپە، ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندی جەهەپەیە و ئەو شارەش بۆ ئۆپۆزسیۆن یەكلایی بووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی بڵاوكراوەتەوە، بەربژێری جەهەپە، توانیویەتی لە ئەنتالیا بە پێش بەربژێری ئاكەپە بكەوێت.
تاوەكوو ئێستا زیاتر لە ٣٠٪ی دەنگەكان لەو شارە جیا كراوەتەوە، مەحێدین بۆجەك، بەربژێری جەهەپە، توانیویەتی ٤٧٪ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت، بەمەش براوەی هەڵبژاردنە.
بەهۆی ئەوەی سندوقە گەورەكان، واتە ئەو بنكانەی زۆرترین دەنگی تێدا جیا كراوەتەوە ئەنجامەكەی ئاشكرا كراوە، بۆیە بۆجەك، بەئەكەرێكی زۆرەوە ئەنتاڵیای بردووەتەوە.
وەكوو ئەوەی لە میدیاكانەوە باس دەكرێت، كوردانی ئەو شارە دەنگیان بە بۆجەك داوە، بۆیە دەنگەكانی زیادی كردووە.
وەڵام بدەوه