Kurdistan Press - بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوت بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاو کەوت

ئەمڕۆ هەینی بەلەمێكی لاستیكی لە دەریای ئیجە لە وڵاتی توركیا ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە 22 كۆچبەر خنكان.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لووتكە رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەلەمێکی لاستیکی کە ژمارەیەك کۆچبەری هەڵگرتبوو لە کەناری پارێزگای چانەکالێ لە باکوری ڕۆژئاوای تورکیا ژێرئاو كەوت.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكە بەلایەنی کەم 22 کەس خنکاون کە حەوت لە خنكاوەكان منداڵن.

هەروەها رایگەیاند: زانیاری هەیە كە تا ئێستا لەنێو بەلەمەكە چوار کۆچبەر ڕزگار کراون، تیمەكانیش لە هەوڵی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن.

سەرۆكی دەزگای لووتكە ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا دیار نییە كۆی گشتی ژمارەی کۆچبەرەکانی نێو بەلەمەکە چەند بوونە، هەروەها زانیاری لەسەر ڕەگەزنامەی ڕزگارکراو و خنکاوەکانیش ئاشکرا نەکراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا