جارێکی دیکە ھێرش کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا. به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی 2ی 2024، له سووریا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاژانسی سپۆتینگی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌و هێرشه كراوه‌ته سه‌ر قوڵایی بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكییه‌كان له گێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌لعومه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی سووریا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه بڵێسه‌ی ئاگر له سنووری گوندی خه‌زرا به‌رز بووه‌ته‌وه كه سوپای ئه‌مریكا وه‌ك شوێنی نیشته‌جیبوون بۆ سه‌رباز و ئه‌فسه‌رانی به‌كاریده‌هێنێت، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناوچه‌كه گویبیستی ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا بوونه. به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌خراونه‌ته ڕوو.
وەڵام بدەوه