Kurdistan Press - ھۆشداری بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەدرێت ھۆشداری بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداری بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر دەدرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ تۆژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌، هۆشداری دا له‌ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و وێرانكه‌ر به‌ گوڕی زیاتر له‌ 7 پله‌ی رێخته‌ر له‌ قوڵایی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌وه‌.

هالووك ئۆزێنه‌ر پڕۆفیسۆر و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی تۆژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ توركیا رایگه‌یاند: دوای تۆژینه‌وه‌ و و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ قوڵایی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌وه‌‌ دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی وێرانكاری بۆ‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

راشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیاتر بێت له‌ 7 پله‌ی رێخته‌ر.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پڕۆفیسۆر هالووك ئۆزێنه‌ر داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ وێرانكارییه‌.

ئامۆژگاری هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی نزیك له‌ ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌ش كرد ئاگاداربن بۆ ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌مترین زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه