دەمێک لەمەوبەر (ئهمڕۆ سێشهیممه 6ی 2ی 2024)، یەحیا سەریع، گوتەبێژی باڵی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە هێزە دەریاییەکانیان لە دوو هێرشی جیاوازدا دوو کەشتییان پێکاوە کە یەکێکیان ئەمریکییە و ئەوی تریان بەریتانی.
هاوكات ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 1ی 2024، دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند:"بەیانیی ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی یەمەن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سهر کەشتییەکی بەریتانی کە 57 میل لە ڕۆژئاوای شاری حودەیدەی یەمەنەوە دوورە."
ئاژانسی (ڕۆیتەرز) بڵاوی کردۆتەوە كه کەشتییە بەریتانییەکە زیانی بەرکەوتووە.
هەر ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا ڕایگهیاند کە هێزەکانیان هێرشیان کردۆتە سەر دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە یەمەن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا ئەو دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییەکان لە یەمەن دهستنیشان كردووه و بۆیان دەرکەوتووە کە هەڕەشهن بۆ سەر هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا."
وەڵام بدەوه