نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ده‌ڵێت: ”ده‌بێت راپۆرتی كۆتایی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر به زووترین كات بڵاو بكرێته‌وه و ده‌ره‌نجامی بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكرێت." جەختیش دەكاتەوە كە هێرشی مووشه‌كیی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گرووپه‌كانی حه‌شدی شەعبی له عێراق و سووریا، چاوه‌ڕانكراو بوو.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له ژووری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، رایگەیاند"دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به وه‌ڵامدانه‌وه له دژی گرووپه چه‌كداره‌كان كردووه، نازانرێت ئه‌م جاره كام شوێن و جێگا بۆردومان ده‌كات، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م شه‌ڕه سه‌ر ده‌كیشێت بۆ پرسی دیكه كه ده‌بێت به زووترین كات كۆنترۆڵ بكرێت، ئه‌وه‌ی ئێمه بیستوومانه، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هێرشه‌كان و به‌شێك له گرووپه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، مه‌ترسییەكە له‌وه‌دایه كه هه‌ندێك له‌و گرووپانه خاكی كوردستان بكه‌نه ئامانج.“
گوتیشی: "ده‌بێت هه‌رچی زووه هێرش له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر رابگیرێت، لێژنه‌ی هونه‌ری و تایبه‌تمه‌ند له به‌غداوه هاتوون بۆ هه‌ولێر و راپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ئێران له‌سه‌ر هه‌ولێر نووسیوه و ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، ده‌بوو ئه‌م هه‌فته‌یه بچێته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یەوه نه‌دراوه، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راپۆرتانه چیتر پاساو نه‌درێت به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر.“
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ده‌شڵێت: "چه‌ند بانكێكی عێراقی سزا دراون و بڕیاره ئه‌و سزا ئابوورییه چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له عێراق بگرێته‌وه، ئەمریكا ده‌ستی كردووه به وشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی گرووپه‌كان له عێراقدا.“
وەڵام بدەوه