بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەكشەممە 4/2/2024، لە شاری تورەیف لە باکووری سعوودیە، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و ساردبوونی کەشوهەواوە بەفر باری، ناوەندی کەشناسیی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە ئەم دابەزینەی پلەی گەرمایە، زۆرێک لە ناوچەکانی دیکەی سعوودیە دەگرێتەوە.
زۆرێک لە شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، بارینی بەفر لە سعوودیە لە كاتێكدا یەکێک لە وڵاتە گەرمەکانی جیهانە، بۆ گۆڕینی جیهانیی کەشوهەوا دەگەڕێتەوە و بە حاڵەتێكی دەگمەن دادەنرێت.
وەڵام بدەوه