ھێرشەکانی ئەمریکا بە چری دەسپێکرد
ئەمشەو سوپای ئەمریكا لە ڕێگەی درۆنەوە، چەند پێگەیەكی میلیشیاكانی سەر بە ئێرانی لە سووریا بۆردوومان كرد.
بەپێی هەواڵێكی (سكای نیوز)، بۆردوومانەكە پێگەكانی میلیشیاكانی لە ناوچەی مەیادین سەر بە پارێزگای دێرەزوور گرتووەتەوە.
هەر ئەمشەو سكای نیوز لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكای گواستەوە كە بەم زووانە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆ سەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا دەست پێ دەكات. ھەروەھا ھەر ئەمشەو بۆردوومانەکان گەیشتنە عێراق؛ ناوچەی قائیم لەسەر سنووری عێراق و سووریا بۆردوومانکرا.
وەڵام بدەوه