ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 31ـی كانوونی دووه‌می 2024) حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له ئه‌مه‌ریكا كرد واز له زمانی هه‌ڕه‌شه بهێنێت و به‌دوای چاره‌سه‌ری دیپلۆماسییه‌وه بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكه‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بكرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
هاوكات میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه، نێرده‌ی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێران له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له رێگه‌ی نێوه‌ندگرانه‌وه په‌یامی ئه‌مه‌ریكای پێگه‌یشتووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بدوڵڵاهیان هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌یامێكی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، داوه چۆن وه‌ڵامی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان بداته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشابوو، كه ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت شه‌ڕ له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
بایدن جه‌ختیشیكردبووه‌وه، ئێران له پڕچه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رپرسه به‌تایبه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئوردنیان ئه‌نجام دا.
رۆژی یەکشەممە 28ـی ئه‌م مانگه، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سووریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لای خۆیه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانی تۆمه‌تباركرد له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كرایه سه‌ر بنكه‌كانیان له ئوردن.
هەروەها کامیلا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام دەبن و هەموو ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە هێرشەکەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن.
لەگەڵ ئەوەشدا، لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه ده‌درێته‌وه کە خۆیان دیاریدەکەن و گوتی: "له‌پێناو پاراستنی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، ته‌واوی رێككاره پێویسته‌كان ده‌گرینه‌به‌ر
وەڵام بدەوه