ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەی پێشووی كەشتیگەلی سەربازیی پێنجەمی ئەمریكا رای گەیاند كە وڵاتەكەی پلانی هەیە چەند پێگەیەك لەناو خاكی ئێران لە ڕێگەی مووشەكی پێشكەوتووی كرووزەوە بكاتە ئامانج.
ئەدمیرال گیم ستافریدیس لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (ئێن بی سی)ی ئەمریكی رای گەیاند كە ئەمریكا چەند پلانێكی لەبەردەست دایە بۆ وەڵامدانەوەی ئێران، لەوانەش كردنە ئامانجی چەند پێگەیەك لەناو خاكی ئێران لە ڕێگەی مووشەكی پێشكەوتووی كرووزەوە.
جێی باسە دوێنێ یەكشەممە، دوای هێرشێكی میلیشیایەكی عێراقی سەر بە ئێران بۆ سەر بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكی لە ئوردن و كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك سەربازی ئەمریكی، دەنگی ناڕەزایی توند لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا بەرز بووەوە و داوایان لە كۆشكی سپی كرد بە زووترین كات لە ڕێگەی هێرشی سەربازییەوە وەڵامی توندی ئێران بدرێتەوە.
وەڵام بدەوه