ئەمریکا بڕیاری کۆتایی دا، رۆژئاوا بەجێدێلێت
بەپێی ڕاپۆرتێكی پێگه‌ی (ئەلمۆنیتۆر)ی ئه‌مریكی، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پلانێکی پێشنیار کردووە کە داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکرات دەكات له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ڕێك بكه‌ون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژئاڤا به‌جێده‌هێڵێت.
پێشنیاره‌كه لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەسەر داوای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا كراوه.
لە کۆبوونەوەکەدا لێژنەی سیاسەتی نێوان دەزگاکان (IPC) بەشدار بوو کە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و سی ئای ئەی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی کردەوە.
سەرچاوەیەک بۆ (ئەلمۆنیتەر) پشتڕاستی کردەوە کە کۆبوونەوەکە لە 1ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چووه.
(ئەلمۆنیتەر) له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسی لەوەش کردوە کە ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە پێداچوونەوەی بەردەوامی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات بە بەشدارییەکی بەرچاو لەلایەن تورکیاوە کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ناتۆیە كه ئه‌مریكا ڕۆژئاڤا به‌جێده‌هێڵێ، هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ڕێك بكه‌ن
وەڵام بدەوه