Kurdistan Press - کاردانەوەی بەپەلەی پاکستان کاردانەوەی بەپەلەی پاکستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاردانەوەی بەپەلەی پاکستان

دوای مووشەكبارانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئێران و پاكستان، ئەنوەر ئەلهەق كاكار، سەرۆكوەزیرانی پاكستان، بەشدارییكردنی لە كۆنگرەی داڤۆس پچڕاند و داوای كۆبوونەوەی بەپەلە دەكات.

گوتەبێژێك بەناوی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی پاكستان بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس) رایگەیاندووە، سەرۆكوەزیران داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی كردووە و هەریەكە سەرۆك ئەركانی سوپا و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی تێیدا ئامادە و بەشدار دەبن.

سێشەممەی رابردوو، دەزگا راگەیاندنە فەرمییەكانی ئێران رایان گەیاند، كە هێرشێكی مووشەكییان كردووەتە سەر بنكەكانی سوپای عەدل لە پاكستان، دوێنێ پێنجشەممە، لە وەڵامی ئەو هێرشەدا، پاكستان بە زنجیرەیەك هێرشی مووشەكی و درۆنی لەناو خاكی ئێران گرووپێكی تیرۆریستیی نەیاری خۆی لە سیستان و بلووچستان كردە ئامانج و لە پەیامێكی روون و ئاشكراشدا راشیگەیاند، ئەو پەنجەیە دەبڕینەوە كە هێرش دەكاتە سەرمان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه