Kurdistan Press - ڤیزای گەشتیاری تورکیا دەبێتە ئەلیکترۆنی ڤیزای گەشتیاری تورکیا دەبێتە ئەلیکترۆنی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڤیزای گەشتیاری تورکیا دەبێتە ئەلیکترۆنی

دەسەڵاتدارانی توركیا رایان گەیاند، لەمەودوا هاووڵاتییانی عێراق دەتوانن لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە فۆرمێك پڕ بكەنەوە و داواكاری پێشكەش بكەن بۆ وەرگرتنی ڤیزەی توركیا. 

ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی دووەمی 2024، تۆڕی هەواڵی "مینا ئێف ئێن" بڵاوی كردووەتەوە، توركیا لینكێك دەكاتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقییانەی كە نیازی گەشتی توركیایان هەیە بە رێگەی وشكانی و ئاسمانی لە بری ئەو رێكارە كاغەزییانەی كە ئێستە لەلایەن هاووڵاتییانی عێراقییەوە دەنرێت بۆ دەستخستنی ڤیزەی توركیا. 

لە هەواڵەكە ئەوەیش هاتووە، هەموو ئەوانە كە بە مەبەستی گەشت، بازرگانی و گواستنەوە دەیانەوێ بچن بۆ توركیا، دەتوانن لە رێگەی لینكی ئەلیكترۆنییەوە ڤیزەی توركیا دەستبخەن. 

تۆڕی هەواڵی " مینا ئێف ئێن" بێ ئاماژەدان و بڵاوكردنەوەی لینكی پێشكەشكردنی ڤیزەی گەشتیاری بۆ توركیا، روونی كردووەتەوە كە لە ئێستەدا لینكەكە كارایە و بە شێوەیەكی سنووردار كار لەسەر لینكەكە دەكرێ وەك قۆناغی سەرەتایی و تاقیكردنەوە، ئەمەیش لە پێناو رزگار بوون لەو رێكارە كاغەزییانەی كە هاووڵاتییانی عێراقی دەیگرنە بەر بۆ وەرگرتنی ڤیزەی توركیا. 

هیچ ئاماژەیەكیش بەوە نەكراوە كە نرخی وەرگرتنی ڤیزەكە یان پارەدانی ئەلیكترۆنی لە پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی داخوازی ڤیزەی توركیا لە پرۆسەكە بوونی هەیە یاخود نا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه