KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بەفەرمی رایگەیاند کە کێ فەرمانڕەوایەتی غەززە دەکات

ئیسرائیل فەرمی راگەیاندرا کە کێ فەرمانڕەوایەتی لە غەززە دەکات .رۆژی پێنجشەممە، 4ـی کانوونی دووەمی 2024، یۆڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی لە قۆناخی دوای کۆتاییهاتنی جەنگەکەی کرد و گوتی، "حەماس فەرمانڕەوایەتیی غەززە ناکات، هەروەها ئیسرائیلیش فەرمانڕەوایەتیی خەڵکی سیڤیلی غەززە ناکات.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتیشی، "دانیشتووانی غەززە هاووڵاتیی فەلەستینین و لەبەر ئەوەش دەسەڵاتی فەلەستینی بەرپرسیارییەتییان دەگرێتە دەست، بەو مەرجەی کە هیچ کردارێکی دوژمنانە و هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل دروست نەبێت.

ئیسرائیل، بە گوێرەی پلانەکەی، لە شەڕکردن دژی حەماس بەردەوام دەبێت و هەموو بارمتەکانی دەستی حەماس ئازاد دەکات. وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی، تاوەکو ئەو کاتەی بە پێویستی دەزانن لە شەڕکردن دژی حەماس بەردەوام دەبن. 

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی 29-12-2023، زیا رەشوان، سەرۆکی دەزگای زانیاریی میسر رایگەیاند، "میسر هێشتا چاوەڕێی وەڵامی لایەنەکانە [حەماس و ئیسرائیل] و دوای ئەوەی وەڵامی لایەنەکانمان وەرگرت، وردەکاریی پلانەکە ئاشکرا دەکەین.

میدیای عەرەبیش ئاماژەی بەوە کردووە، میسر لە هەوڵی جێبەجێکردنی پلانێکی فراوانە بۆ راگرتنی جەنگی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلی و بیانییەکان، کە خۆی لە سێ قۆناخ دەبینێتەوە و بە گوێرەی پلانەکە، شەڕەکە دەوەستێندرێت و بارمتەکان و زیندانییە فەلەستینییەکان ئازاد دەکرێن و حکومەتێک لە کەسانی فەلەستینی خاوەن ئەزموون لە غەززە دروست دەکرێت. بەڵام میدیای ئەمریکا بڵاوی کردەوە، هەریەک لە بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی دەستپێشخەرییەکەی میسریان رەتکردووەتەوە، بەتایبەتی ئەو خاڵەی باس دەستهەڵگرتن لە دەسەڵاتدارێتیی غەززە دەکەن، بەرامبەر بە راگەیاندنی ئاگربەستێکی درێژخایەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه