مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات.
بڕیاره كۆنفرانسه‌كه سبه‌ی هه‌ینی (18ی فێبرایه‌ری 2022) ده‌ستپێبكات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
ئەمساڵ خولی 58ه‌مینی كۆنفرانسی میونشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاجیا له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكاوه به‌شدارن تێیدا.
لەو کۆنفرانسەدا، بڕیاره مەسرور بارزانی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمه‌ریکا هەبێت.
وەڵام بدەوه