Kurdistan Press - پرۆژەیەکی گرنگ لە تەواوبووندایە پرۆژەیەکی گرنگ لە تەواوبووندایە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرۆژەیەکی گرنگ لە تەواوبووندایە

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/7/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "دابینکردن و بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك، یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستە کارکردن لە پرۆژە ستراتیژییەکان بەردەوامن، لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەی سایلۆ و کارگەی ئارد لە دهۆک، بە تێچووی 20 ملیۆن دۆلار لە تەواوبووندایە.

لەوبارەیەوە، ئەندازیار ئاراز جەمال، بەڕێوەبەری پرۆژەكە دەڵێت: "پرۆژەکە %93ـی کارەکانی تەواو بووە و لە کاتی کارکردنیش لەم پڕۆژەیەدا زیاتر لە 120 هەلی کار رەخسێنراوە، بە تەواوبوونیشی، 100 هەلی کاری بەردەوام بۆ دەستی کاری ناوخۆیی دەڕەخسێنێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، رووبەری پرۆژەكە زیاتر لە 21 هەزار مەترە، کە پێکهاتووە لە 12 سایلۆ و کارگەیەکی ئارد كە دەتوانن ساڵانە 150 هەزار تۆن گەنم وەربگرن و کارگەکەش 150 هەزار تۆن ئارد بەرهەم بهێنێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه