Kurdistan Press - پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە

ئەمشەو دووشەممە 24/7/2023، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ھەیە پێشبینی دەکرێت مانگی داھاتوو بەراورد بەم مانگە پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا زیاتر بەرزببنەوە و گەرمتر دەبێت و ھەر لە سەرەتای مانگی داھاتوودا ئەگەر ھەیە شەپۆلی بەھێزی گەرما ناوچەکە بگرێتەوە کە تیایدا لەناوچەکانی سنووری گەرمیان پلەی گەرمی بۆ 50 پلەی سەدی یان زیاتر بەرزببێتەوە."

ئەوەشی خستووەتە روو: "تاوەکوو ئێستا و ماوەکانی رابردوو شەپۆلی زۆر بەھێز کاریگەری لەسەر ناوچەکانمان نەبووە بەراورد بە ساڵانی ڕابردووش باشتربووە سەرەرای ئەوەی جیھانییەن پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو لە وشکانی زەریاکاندا بەرزبوونەتەوە بەتایبەت لەم ماوەیەدا لە باکووری رۆژھەڵاتی زەریای ئەتڵەسیی و ناوەراست و رۆژئاوای دەریای ناوەراست بەرادەیەکی نوێ گەرمبووە کە تۆمارەکانی پێشتری تێپەراندووە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ لەوڵاتانی ناوچەکەدا کە بەگەرمبوونی رووی دەریاکان نزمەپاڵەپەستۆکان زیاتر بەھێز و قوڵ دەبنەوە بەم شێوەیەش شەپۆلی بەھێز و رووداوەکانی لافاو زیاد دەکات لەگەڵ زیاتر دووبارەبوونەوەی بارودۆخە توندەکان لە بەرگەھەوادا زیاتر لە ھەر کاتێکی پێشتر."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه