ئەمڕۆ دووشهممە 2023.7.24، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و ئامادەبوونی مەسعود کارەش جێگری پارێزگار و ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێم و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و بەختیار قاسم، بەڕێوەبەرى گشتیى کارەباى هەولێر و بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى کارەبا و بەڕێوەبەرانى ئاو و ئاوەڕۆى ناوشار و دەوروبەرى و بەڕێوەبەرانى کارەباى 1 و 2 و بەرپرسى لیژنەى مولیدە ئەهلیەکان و ئەندازیارانى هێڵى گەرمى بەدواداچوون بۆ چارەسەرى گرفتى ئاو لە بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکان، لە درێژەى کۆبوونەوەکانى تایبەت بە چارەسەری گرفتەکانی کەم ئاوی لەبەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە سەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر تیشکى خستەسەر بابەتی ئاو و کارەبا و ئاماژەى بەوەدا کە تا کۆتایی ئەم وەرزە واتا وەرزى هاوین کێشەی هاوڵاتیانی شارى هەولێر "ئاو و کارەبایە" بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کێشە و گرفتەش کە بەو هۆیەوە دەبنە هۆکارى کەم ئاوى لە بەشێک لە گەڕەکەکانى شارى هەولێر، پێویستە ئیدارەدانێکى باش هەبێت لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى ئاو و کارەبا، لەوبارەیەشەوە وێڕاى جەختکردنەوە لە بەردەوامیدان بە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى هاوڵاتییان و بەفیڕۆنەدانى ئاو و بڕینی سهرپێچی و زێدهڕۆییهكانی سهرتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن، بەڕێوەبەرایەتییەکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکانى هەولێر و دەوروبەرى ڕاسپارد هاوکار و هەماهەنگى یەکتربن لە چوارچێوەى ئەو نەخشە و بەرنامە و پلانەى پارێزگاى هەولێر دایڕشتووە بۆ چارەسەرى گرفتەکان بەتایبەتى بۆ ئەو سێ مانگەى هاوین وەک یەک تیم لەگەڵ تەواوى دام و دەزگا و فەرمانگەکانى دیکە خزمەتگوزارى کاربکەن.
پاشان پارێزگارى هەولێر، پرسى ئەو گرفتە تەکنیکیانەى کە هەن لە پڕۆژەکانى ئاوى ئیفراز، کە بەشێکیان کێشەى کارەبایە و بەشێکى تریان پەیوەندى بە پەمپەکان و هەندى لایەنى ترى تەکنیکیەوە هەیە، جێگرى پارێزگار و بەڕێوەبەرى گشتیى ئاو و ئاوەڕۆى هەرێمى ڕاسپارد بەشێوەى مەیدانى دواى کۆبوونەوە سەردانى پڕۆژەى ئاوى ئیفراز بکەن و چى پێویستە بۆ چارەسەرکردنیان ئەنجام بدرێت.
لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دواى باسکردن لە گرفتى کارەباى بەشێک لە بیرى ئاوى گەڕەکەکان، پارێزگارى هەولێر بەرێوەبەرى گشتیى کارەباى هەولێر و بەرێوەبەرانى کارەباى 1 و 2 ى و بەرپرسى مولیدە ئەهلییەکانى هەولێرى ڕاسپارد لە ماوەیەکى کورتدا پێداچوونەوە بە تەواوى ئەو گرفت و کیشانە بکەنەوە و لەهەرکوێیەک پێویست بوو چارەسەربکرێت، لە بارەى لێدانى بیرى و چاککردنەوە و چارەسەرکردنى گرفتە تەکنیکیەکانى تریش بەتەرخانکردنى بوودجەى پێویست بۆیان تەئکیدى لە بەڕێوەبەرایەتى ئاو و ئاوەڕۆى هەولێر و دەروبەر کردەوە دوور لە ڕۆتین و بەشێوەى تەنگەتاوى و لە زووترین کات دەستکراوەتربن لە چارەسەرکردنیان.
لە کۆتایشدا، هۆشداریى بە سەرجەم ئەندازیارانى هێڵى گەرمى بەدواداچوون و چارەسەرى کێشەى ئاو لە بەرێوەبەرایەتى شارەوانییەکاندا، ئەو ژمارانەى تەرخانکراوون بۆ پەیوەندى هاوڵاتییان دەبێت وەڵامدانەوەیان هەبێت و بەردەوامبن لە بەدەمەوەچوونى داوا و خواستى هاوڵاتییان بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانیان.
پارێزگارى هەولیر، بۆ چارەسەرکردنى کێشەى کەم ئاوى لە بەشێک لە گەڕەکەکانى شار، بەڕێوەبەرایەتییەکانى کارەبا و ئاوى ڕاسپارد چى پێویستە ئەنجامى بدەن
1سال |
کوردستان پڕێس |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
کوردستان پڕێس
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامی محەمەد جۆلانی گەیشتە ئێران
1 رۆژ پێش ئێستا
نڕخی زێڕ زیاتر گران بوو
1 رۆژ پێش ئێستا
ئۆکرانیا تەسلیم دەبێت
1 رۆژ پێش ئێستا
خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای خانەنشینی دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پێشمەرگەی کوردستان بەهێزتر دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه