لەنیا فاخر ئەو کچەی کە بەشداری کردبوو لە ڤیستیڤالێکی ئەسپ سواری لە شاری هەولێر ، لەلایەن مەلامستەفا بارزانی، ئەسپێکی تایبەتی خۆی کە لەو ڤیستیڤالەدا بەشداری پێ کرد بوو، بەدیاری بە لەنیا فاخر بەخشی.
چەند ڕۆژ پێش دیمەنی گریانی لەنیا بە دیار ئەسپەکەیەوە کە مردبوو لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان بڵاو بووەوە و ئەم دیمەنە کاریگەری لەسەر هەموومان هەبوو بەتایبەتی مەلامستەفا بارزانی، بۆیە لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بە لەنیا دڵنەواییدا و پێی گووت کە نابێت چیتر چاوە جوانەکانت بە گریانەوە ببینم و بەڵێنی ئەسپێکی تری پێدا، لەنیا فاخر بەڵێنیدا چیتر نەگری و بەردەوام بێت لە ئەسپ سواری.
دوای ئەوەی ئەسپەکەی پێبەخشراو گریانی لەنیا بوو بە خەندە و خۆشی.
پاش بڵاوبونەوەی دیمەنێکی ڤیدۆیی (لەنیا فاخر) کە بەسەر ئەسپەکەیەوە دەگری، ڤیدۆکە لە میدیا عەرەبیەکانیشدا بڵاوبۆتەوە و محەممەد بن راشد ئال-مەکتومی ئەمیری دوبەی رایگەیاندووە کە ژمارەیەک ئەسپ وەک دیاری بۆ لەنیا دەنێرێت محەممەد بن راشد ئال-مەکتوم بەوە ناسراوە کە زۆر حەز بە وەرزشی ئەسپ سواری دەکات
وەڵام بدەوه