Kurdistan Press - بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگاى دەربەندیخان-کەلار دەکرێت بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگاى دەربەندیخان-کەلار دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگاى دەربەندیخان-کەلار دەکرێت

لە میانی بەسەرکردنەوەی ڕێگای دەربەندیخان-کەلار و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ئاماژەی بەوە کرد "ئامانج لە سەردانەکەمان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگاى دەربەندیخان-کەلارە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ھەرچی زوو تەواوکردنیەتی".

ھەروەک جەختی کردەوە، "لە ھەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ زیادکردنی پێشینە و شایستە داراییەکانی کۆمپانیای جێبەجێکار بە مەبەستی ئەوەی تاوەکوو ھاوینی ساڵی داھاتوو ڕێگای دووسایدی دەربەندیخان-کەلار تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی ھاووڵاتییان".

وەزیری ئاوەدانکردنەوە تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەو پڕۆژەیە دەبوو لە کابینەکانی پێشوو و لە ساڵانی رابردوودا تەواو بکرایە کە پێشتر بڕیاری جێبەجێکردنی بۆ دەرچووە و تا ساڵی 2019 ڕێژەی ئەنجامدراو 15٪‏ بووە، بەڵام تەنیا لە ماوەی دەستبەکاربوونیان لە کابینەی نۆیەم، ڕێژەی ئەنجامدراو گەیشتووەتە ڕێژەی 59٪"‏.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا