Kurdistan Press - لە ئەمڕۆوە هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت لە ئەمڕۆوە هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە ئەمڕۆوە هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت

لە رۆژی رابردووەوە پێدانی موڵەتی چەك لە هەرێمی كوردستان كۆتاییهاتووە، و وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت: لە ئەمڕۆوە هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت. 
موقەدەم كارزان ئەمیر، وتەبێژی پۆلیسی هەرێمی كوردستان بە كوردستان تیڤی راگەیاند: "دوێنێ پێدانی مۆڵەت بە چەك كۆتاییهات و لە ئەمڕۆوە هەر چەكێكی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا بگیرێت وەكو چەكی قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و خاوەنەكەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".
 موقەدەم كارزان ئەمیر ئاماژەی بەوەشكرد، ئاماری وردی چەكی تۆماركراوی هەرێمی كوردستانیان هێشتا بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام زۆرترین چەك لە سنووری پارێزگای دهۆك و كەمترینیش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار كراوە. 
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا مۆڵەتی تۆماركردنی چەكی بێموڵەت درێژنەكراوەتەوە، لەوبارەیەوە وتەبێژی پۆلیسی هەرێم لەكاتی بەشداریكردنی لە هەواڵەكانی كاتژمێر 3:30 رۆژی رابردووی كوردستان تیڤی، پشتراستی كردەوە كە ماوەی پێدانی مۆڵەتی چەك درێژناكرێتەوە. 
شایانی باسە پۆلیسی هەرێمی كوردستان لە رێگەی 90 بنكەوە چەكی هاونیشتمانییانی تۆمار دەكرد. دوێنێ-ش 21ـی تەممووزی 2023 تاوەكو شەو دەرگای بنكەكانی پۆلیس بۆ تۆماركردنی چەك وەكو دوایین رۆژی پێدانی مۆڵەت كراوەبوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا