بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی (کەرخ) لە بەغدا داوا کراوە راگەیاند.
ئەمشەو پێنجشەممە 20/7/2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆی عێراق، توانیمان تۆمەتبارێکی ئافرەت بە ناوی (أ، ج، ن، ع) دەستگیر بکەین کە لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی (کەرخ) لە شاری بەغدا داوا کراوە و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بە ماددەی ٣٦ی هاتوچۆ لە یاسای سزادانی عێڕاقی، لەبەر ئەوەی لە شاری بەغداد بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەکی داوە بە ناوی (ح، ح، ف) و گیانی لەدەستداوە، دواتر ئەم تۆمەتبارە بە مەبەستی خۆشاردنەوە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتووە."
ئەوەشی خستووەتە روو: "پاش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە لە لایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتە بەر تاوەکوو ڕادەست بکرێتەوە.
وەڵام بدەوه