سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا کۆبوونەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنی پێشمه‌رگه و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كران.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 19-07-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشوازی لە ماتیۆ ماركفارلن، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا کرد و کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنی پێشمه‌رگه و كێشه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می تاوتوێ كران و بیروڕایان لەباره‌ی چۆنێتیی چاره‌سه‌ركردنیان ئاڵوگۆڕ كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوە، "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه پرۆسه‌ی یه‌كخستن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆی دانراوه، وه‌ک پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چووه و له‌مباره‌یه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی خرانه به‌ر باس."
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وێڕای هه‌موو كێشه و به‌ربه‌سته‌كان، هه‌موو هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنی پێشمه‌رگه و سوپاسی رۆڵ و هاندانی ئه‌مریكای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كۆنسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا و دۆخی ناوچه‌كه به گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
وەڵام بدەوه