کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەداتەوە و پێشنیاز دەکات، 18ـی شوباتی 2024 یان دوای ئەو رێککەوتە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 18-07-2023 بە نووسراوی فەرمی وەڵامی نووسراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوەتەوە و دەڵێت، "پێتان رادەگەیێنین کە کۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لە کۆنووسی ئاسایی 24 لە 18-07-2023 دەرکردووە کە تێیدا پێشنیاز دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18-02-2024، یان دوای ئەو رێککەوتە بەڕێوەبچێت.
کۆمیسیۆن داوای لێبوردنی کردووە کە ناتوانن لە یەک کاتدا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن. لەبارەی هۆکارەکەیشی دەڵێت، "بەهۆی تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنەکە، ئەمە وێڕای هۆکاری دیکەی پەیوەست بە لایەنی تەکنیکی
وەڵام بدەوه