KurdistanPress...

CLOSE

شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ تیمی باڵای حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ له‌ به‌غد به‌رده‌وامن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ی7ی2023،د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاند: ڕۆژی سێشەممە 18ـی تەمموزی 2023، وەکو شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران درێژەمان بە کۆبونەوەکاندا ، کە چەند تەوەرێکی گرنگی لە خۆگرتبوو. 
راشیده‌گه‌ێنێت: لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکاندا باس لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و میزانی مراجعەی مانگەکانی ڕابردوو بابەتى داهاتى نانەوتی باس كرا . هەروەها 
د.ئومێد سه‌باح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،پرسی تەمویلی  پێشمەرگە و پەتڕۆدۆلار یەکێکی تر بوو لە باس و خواسی نێو کۆبوونەوەکان، شاندی هەرێم بە دوایدا سەردانی کۆمپانیای سۆمۆمان کرد، و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری هەناردە کردن و هەناردەنەکردنی نەوت کرا بەو پێیەی کە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی هاتووە. هەروەها  پرسی تێچووی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم تاووتوێ کرا.  
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راشیگه‌یاندووه‌،هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا  سەردانی  وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ کرا، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان. 
له‌ كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌،پاشان بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە ئەرکە نوێکەیدا شاندی هەرێم سەردانی  عمار صبحی خەلەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرا. بريار وايه رۆژی پێنجشەممە لێژنەی باڵای هاوبەش کۆببینەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه