Kurdistan Press - لە قەزا کفری نۆ پرۆژە جێبەجێ دەکرێن لە قەزا کفری نۆ پرۆژە جێبەجێ دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە قەزا کفری نۆ پرۆژە جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی گەرمیان رایگەیاند، لە قەزای کفری ژمارەیەک پرۆژەی وەبەرهێنان لە بوارەکانی (بازرگانی، کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوون، وەرزش) دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەبەرهێنانی گەرمیان، نۆ پرۆژە لە سێکتەرە جیاوازەکاندا لە قەزای کفری دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ئەم پرۆژانە دەبنە هۆکاری رەخساندنی هەلی کار و بوژاندنەوەی ئابووری لە قەزاکەدا .

ئاماژە بەوەشدراوە، پرۆژەکان لە ئێستادا لە قۆناغی ڕایکردن و وەرگرتنی مۆڵەت دایە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانەوە پرۆژەکانیش خۆی لە (بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی نیشتەجێبوون و وەرزش) دەبینێتەوە .

ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی رابردوودا سێ پرۆژەی دیکە لە قەزاکە کەوتنە بواری جێبەجێ کردنەوە و لە ئێستادا بە گوژمەی نزیکەی 100 ملیۆن دۆلار، کاریان تێدا دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه