مەسرور بارزانی یەکەم داواکاری خەڵکی کفری جێبەجێ کرد و فەرمانی کارگێری سەبارەت بە ناوچەکەیان دەرچوو
پێشەوا هەورامانی ، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکەم داواکاریی خەڵکی کفری جێبەجێ کرا و لە ماوەیەکی کەم زۆربەی داواکارییەکانی تریشیان جێبەجێ دەکرێن
بەڕێز سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ کێشەکانی شاری کفری، داوای چارەسەر و بەدواداچوونی خێرای کرد و بەڕێزیان مەبەستیەتی بە کەمترین کات ئەوەی لە توانای حکوومەت بێت، کێشەکان چارەسەر بکرێن.
یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی کفری، بەرزکردنەوەی پلەی
سەرۆکایەتیی شارەوانی کفری بوو.
لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکوەزیران، دوای بەرزکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەپێی ماددەی دەیەم لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان ژمارە ٦ ساڵی ۱۹۹۳، ڕەزامەندییان نیشان دا بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری لە پلە دوو بۆ پلە یەک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە.
وەڵام بدەوه