Kurdistan Press - گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا دەسپێدەکات. گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا دەسپێدەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گفتوگۆ لەنێوان ھەولێر و بەغدا دەسپێدەکات.

ئەمڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا  له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی كۆده‌بنه‌وه‌ و گفتوگۆ لەبارەی بودجە و شایستە دراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

دوێنێ 16/7/2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی جێبەجێکردنی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کرد، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار لە حکومەتی عێراق گفتۆگۆ بکەن.

پێش بەڕێککەوتنی شاندەکە، ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حکومەتی فیدراڵی له‌باره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووه‌، پێویستی به‌وه‌ كرد كه‌ تیمێكی باڵای هاوبه‌ش هه‌بێت، تاكو بڕیاری تاكه‌كه‌سی له‌باره‌ی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به‌ بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێكهێندرا.

لەبارەی دواکەتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، ئومێد سەباح رایگەیاند، دواکەوتنی مووچە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی بووە و بەغدا بەهیچ شێوەیەک باسی لە نەناردنی مووچەی فەرمانبەران نەکردووە.

راشیگه‌یاند: لە سەرەتای مانگی تەممووزەوە داوایان لە بەغدا کردووە بە زووترین کات مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان بنێرن، بۆ ئەوەی چی دیکە دابەشکردنی مووچە دوانەکەوێت.

ئومێد سەباح جەختیشی کردووە، دواکەوتنی مووچە تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی بووە و بەغدا بەهیچ شێوەیەک باسی لە نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەکردووە.

لە 12/6/2023، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، پڕۆژەیاسای بودجەی پەسند کرد، رۆژی 21ی حوزەیران، لەتیف رەشید سەرۆککۆماری یاسای بودجەی گشتی واژۆ کرد و دواتر لە رۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە، بەڵام تائێستا نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوو رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی دەربکرێت.

لە 12/7/2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق داوە، کە پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه