KurdistanPress...

CLOSE

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە مولحەقی سەربازی ئوستوڕالیا کرد

ئەمرۆ ۱۰ی شوباتی ۲۰۲۲، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی کرد لە کۆڵۆنێڵ کرێس مولحەقی سەربازی باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عێراق.
لە دیدارێکدا، کە لیوا روکن بەختیار محەمەد صدیق ڕاوێژکاری باڵای وەزارەت و عەمید ڕوکن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و  هەماهەنگی، ئامادەبوون، تیشک خرایە سەر پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان، لە لایەک و پەیوەندی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، رێکارەکانی دروست کردنی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لە لایەکی ترەوە.
لای خۆیەوە، مولحەقی سەربازی ئوستوڕالیا خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکە دەربڕی، رایگەیاند: دەمانەوێ پەیوەندی یەکی نوێ لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە پەرە پێبدەین،
ئامادەیی سوپای وڵاتەکەشی نیشان دا، کە لە داهاتودا  لەڕووی مەشق و راهێنان و راوێژکارییەوە، بەتایبەت ئەو خولانەی لەناوەوەو دەرەوەی وڵات بۆ ئەفسەر و کارمەندانی پێشمەرگە دەکرێنەوە، هاوکار و پاڵپشت بن.
لای خۆیەوە، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، سوپاسی گەل و حکومەتی ئوسترالیای کرد، کە هاوکاری پێشمەرگە بوون لە شەڕی دژی داعش، لەچوارچێوەی  هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژی داعش،
هەروەها ووتی ڕاستە هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا لە ڕووی جوگرافیەوە لە یەک دوورین بەڵام لە ئامانجدا لە یەک نزیکین، هەردوو لە دژی تیرۆرین، پێکەوە قوربانی دەدەین بۆ ئاشتی و ئارامی،
جەختی کردەوە لە پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی هەردوولا، لەبواری پەیوەندییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاست و توانای هێزەکانی پێشمەرگە، چونکە لە جەنگی دژی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش هاوبەشیمان هەیە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی ئەو پەیوەندییە کردەوە و خوازیاری پێکەوە کارکردن و بەردەوامی پێکەوە بوون بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه