پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌شێك له جوتیاران له‌به‌رده‌م سایلۆی هه‌ولێر گردبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به سستی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان له سایلۆكان، دا‌واشیان كرد لایه‌نی په‌یوه‌ندار چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه گه‌نمه‌كانیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌وه له سڕه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم وه‌ستاون.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌مباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لێژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنرێ بۆ دیاریكردنی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەی ئەو جوتیارانەی کە سەرەڕای هەبوونی ڕەسید نەیانتوانیوە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر بکەن، پەیوەندیمان کرد بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: داوامان كرد لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێك بهێنرێ بۆ دیاریکردنی لایەنی کەمتەرخەم و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی بەرامبەریان، بە سوپاسەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیران وەلامیان داینەوە کە لێژنەیەکی لێکۆلینەوە بۆ ئەم مەبەستە پێک دێت .
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هەر ئەمڕۆ هه‌ینی بڕیاردرا بۆ ساڵی داهاتوو لە ئێستاوە ئامار و ڕووپێوێکی وردی تایبەت بە جوتیاری راستەقینە و رووبەری زەوییەکانیان ئەنجام بدرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، تاوەکو مافی جوتیارانی ڕاستەقینە لە ساڵانی ئایندە جێگیر بکرێت و نەفەوتێت.
وەڵام بدەوه