لە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگێرێت دەست دەکرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بە هاووڵاتیان.
لە راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتییەكەدا هاتووە "بە هۆی ئامادەکاریی بۆ سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە 16و17ی تەممووز سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەکەن بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونکە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن ڕادەگیرێت.
ئاماژە بە ئەوەش دراوە كە لە دوای ئەو وادەیەوە دەست دەکرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێی ئەلیکترۆنی .
وەڵام بدەوه