Kurdistan Press - پارتی داوایەک لە کادر و لایەنگرانی دەکات پارتی داوایەک لە کادر و لایەنگرانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی داوایەک لە کادر و لایەنگرانی دەکات

بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رای دەگەیەنێت، کە ئامادەکاریمان بۆ هەڵبژاردن کردووە و چاوەڕێی رێکار و رێنماییەکانی کۆمیسیۆنین، تا ئامادەکاریی زیاتر بکەین.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی ١٣ی ٧ی ٢٠٢٣ تاوەکو ١١ی ٨ی ٢٠٢٣ی بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستنیشان کردووە.

هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی راگەیاند: ”پارتی حزبێکی گەورەیە، چ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، چ لەسەر ئاستی عێراق، بەقەد قەبارەی خۆمان ئامادەکارییمان بۆ هەڵبژاردن کردووە، بەڵام تا رێکار و رێنماییەکانی کۆمیسیۆنیش لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تەواو نەبن، ئەوا ئامادەکارییەکانیش تەواو نابن، بۆیە ئێمە چاوەڕوانی دەرچوونی رێکارەکان و رێنماییەکانی کۆمیسیۆنین، تا ئامادەکاریی زیاتر کەین.“

هاوکات ئەو بەرپرسەی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دەشڵێ: 'داوا لە هەموو دۆست و لایەنگر و کادرانی پارتی دەکەین، کە پابەند بن بە رێنماییەکانی پارتی، هەر رێنماییەکیان ئاراستە دەکرێت جێبەجێی بکەن و بەشداریی لە پرۆسەی ئەبدەیتکردنەوەی ناوی دەنگدەراندا بکەن.“

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، هاوار محەمەد، گوتیشی: ”ئێستا لە بۆشایی یاساییداین و پەرلەمان پەکی کەوتووە، هیچ بیانوویەک بۆ دواکەوتنی هەڵبژاردن نییە، دەبێ هەڵبژاردن لە یەکلاییکردنەوەی کێبڕکێکان سەنگی مەحەک بێت، بەتایبەت لە گواستنەوەی دەسەڵات، ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە، کە دەبێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه