محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەتەوە و پاشان سەردانی چەند ناوچەیەکی گەشتیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردووە.
بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری پڕۆژەی گەشتیاریی پانک لە رواندز راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-7-2023 سەرۆک مەسعود بارزانی و سوودانی سەردانی پڕۆژە گەشتیارییەکەیان کردووە، هاوکات فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیشی لەگەڵدا بووە. ھەروەھا، سەرۆک بارزانی و سوودانی سەردانی هاوینەهەواری بێخاڵیشیان کردووە.
هاوکات، نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی پێشتر رانەگەیێندراو لە هەرێمی کوردستانە.
وەڵام بدەوه