Kurdistan Press - بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوندی ھاوڵاتیانی گەرمیان. بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوندی ھاوڵاتیانی گەرمیان. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوندی ھاوڵاتیانی گەرمیان.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی دانیشتووانی گەرمیان بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی گەورانی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دا. ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی 07ـی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی خزمەتکردنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئیدارە سەربەخۆکان و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندی کاروباری دانیشتووانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکرێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم فەرمانە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کە دەکاتە 11ـی تەمموزی 2023 واتە لەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه